مهودا میدیا-
وەزیری دەرەوەی ئێران رایگهیاند، ئەمهریکا پێویسته بزانێت هیچ رێگایەکی ترى نییه جگه له قسهکردنی بەڕێزەوە له گەڵ گەلی ئێران و دۆزینەوەی چارەسەر له سەر بنەمای دادپەروەری و شەرەف.
عەباس عیراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند “ئەو ئۆپەراسیۆنە ئابوورییەی کە ترهمپ بانگەشەی بۆ دەکات سیناریۆیەکی دووپاتە و هەمان چەوساندنەوەی بەردەوامە لە سیاسەتەکانی ئەمهریکادا”.
وتیشی “بە جۆرێک فیلمێکی دووبارەبووەوەیە کە چەندین جار سەیریمان کردووە و دەزانین چۆن رووبەڕووی ببینەوە و مامەڵەی لەگەڵ بکەین”.
ئهوهشى خستهڕوو “ئەوەی کە ئەوان لە ئۆپەراسیۆنی سەربازییەوە گەڕاونەتەوە بۆ هەمان پلانە کۆنەکان و ئێمە ئەم کارە دەکەین و ئەوە نیشان دەدات کە ئەوان بێ ئومێد بوون”.
باسى لهوهشكرد “بەرانبەر نەتەوەی گەورەی ئێران هیچ بژاردەیەکیان له مێشکدا نییه و بەردەوام پلانی دووباره دێنه ئاراوه”.
ههروهها وتى “پێویستە بزانن هیچ رێگایەکی دیکە نییە جگە لە قسەکردن بە رێزەوە لەگەڵ خەڵکی ئێران و دۆزینەوەی چارەسەر لە سەر بنەمای دادپەروەری و شەرەف”.
ع