توێژینەوەیەكی نوێ ئاشكرایكردووە، زیادبوونی بەرچاوی برینداربوونی جگەر پەیوەستە بە بەركەوتن بە دەرمان و كحول و تەواوكەری خۆراك و ماددەی دیكە.
توێژینەوەكە ئاماژەی بەوە كردووە” پاراسیتاموڵ یاخود وەك كورد دەڵێت “پاراستۆڵ” كە ئازارشكێنێكی باوە و زۆرترین خەڵك دەیخوات، زۆرترین جار پەیوەندی بەم برینانەوە هەیە”.
توێژەران لە ڤێرجینیا توێژینەوەیان لەسەر نزیكەی ٢٢٠ هەزار حاڵەتی برینداربوونی جگەر كردووە كە لەلایەن ناوەندەكانی كۆنترۆڵكردنی ژەهراویبوون لە ئەمەریكا لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٠ بۆ ٢٠٢٤ تۆمار كرابوو، بۆیان دەركەوتووە كە زۆرینەی ئەو كەسانە بەكارهێنەری بەردەوامی ئازارشكێنن.
پاراسیتامۆڵ بە شێوەیەكی بەرفراوان بەكاردێت بۆ نەهێشتنی ئازار، وەك ئازاری ماسولكەكان، هەروەها پێكهاتەیەكی كۆكراوەی زۆرێك لە دەرمانەكانە كە بۆ كەمكردنەوەی نیشانەكانی سەرمابوون و ئەنفلۆنزا بەكاردێت.
پسپۆڕان دەڵێن” ئەگەر دەرمانەكە بە رێنمایی دكتۆر بخورێت ئەوا بە گشتی سەلامەت و كاریگەرە، بەڵام زیادەڕەویكردن لە بەكارهێنانی و خواردنی بەشێوەی هەڕەمەكی دەبێتە هۆی كۆبوونەوەی لە خانەكانی جگەردا و دواتریش زیانی توند و هەمیشەیی پێدەگەیەنێت”.
نیشانەكانی زیادەڕۆییكردنیش لە بەكارهێنانی دەرمانەكە بریتین لە سكچوون، رشانەوە، ئازاری سك، سەرلێشێواوی و زەردوویی، كە وەك زەردبوونی پێست و سپیبوونی چاو دەردەكەوێت. لە حاڵەتە سەختەكاندا زیانەكان دەبێتە هۆی پێویستی چاندنی جگەر یان تەنانەت مردنیش.
لە عەرەبییەوە، ئەرسەلان پەرۆش