ناتانیاهۆ: رێگە بەبوونی سەربازیی تورکیا لە سوریا نادەین

مەودا میدیا-

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئاشکرایکرد دیمەشق و ئەنکەرەیان ئاگادارکردووەتەوە کە بەهیچ شێوەیەک رێگە بە بوونی سەربازیی تورکیا نادەن لەناو خاکی سوریا، بەڵام دوای ئەوەی سوریا و تورکیا هۆشدارییەکەیان بەهەند وەرنەگرت هێرشی سەربازییان ئەنجامدا.

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ریگەیاند “پشتێنەیەکی ئەمنیی لەناو سنوورەکانی سوریا دروست دەکەن کە رێگریی لە ئەگەری (پەلاماری جیهادیی) لە سوریاوە بۆ سەر وڵاتەکەیان دەکات”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” تورکیا لە ناوچەیەکی باکووری سوریا بنکەی سەربازیی داناوە، بەڵام نایانەوێ لە باشووری ئەو وڵاتەکە بوونی سەربازیی هەبێت، بۆیە سورییەکانیان ئاگادارکردەوە کە رێگە بە تورکیا نەدەن بەرەو باشووری وڵاتەکەیان جووڵە بکات و هەمان پەیامیان بە ئەنکەرەش دا”.

ئەوەشی خستەڕوو “ئیسرائیل پەیامی خۆی لەڕێگەی ئەمەریکاوە ناردووە و راستەوخۆش سوریایان ئاگادارکردووەتەوە کە رێگە بە بوونی سەربازیی تورکیا لە فرۆکەخانە و بنکە ئاسمانییەکانی سوریا نادەن”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان