جیاوازى به‌رمیلێك نه‌وت له‌ هه‌رێم و عیراق 220 هه‌زار دیناره‌

مه‌ودا میدیا-

له‌ عیراق نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وت به‌ 31 هه‌زار دیناره‌، به‌ڵام له‌ هه‌رێمى كوردستان به‌هۆى بازاڕى ره‌ش و چاودێرینه‌كردن له‌ لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ نرخه‌كه‌ هه‌شت به‌رانبه‌ره‌.

كارمه‌ند سه‌عدى، نه‌وتفرۆش به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وت ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ له‌ هه‌رێم له‌ نێوان 240 بۆ 255 هه‌زار دیناره‌، نه‌وتى به‌غدا و شتى زۆر باش”.

وتیشى “خه‌ڵك ترسیان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زیرى سه‌رما و باران نرخه‌كه‌ى زیاتر گرانبێت، بۆیه‌ له‌ ئێستاوه‌ به‌و نرخه‌ گرانه‌ش ده‌یكڕن، له‌ كاتێكدا ساڵى رابردوو یه‌ك به‌رمیل نه‌وت 140 هه‌زار دیناربوو”.

له‌ عیراق، نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى ماڵان به‌ 31 هه‌زار دیناره‌، به‌ڵام له‌ هه‌رێم یه‌ك به‌رمیل نه‌وت 250 هه‌زار دیناره‌، واته‌ جیاوازى نرخى به‌رمیلێك نه‌وت له‌ نێوان هه‌رێم و عیراق 220 هه‌زار دیناره‌.

حكومه‌تى هه‌رێمى كورستان سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى رۆژانه‌ بڕێكى زۆر نه‌وت وه‌رده‌گرێت بۆ پێویستیی ناوخۆ، به‌ڵام تا ئێستا هیچ ئاماده‌كارییه‌ك نه‌كراوه‌ بۆ دابه‌شكردن نه‌وت به‌سه‌ر هاوڵاتییان.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان