مهودا میدیا-
راپۆرتێکی ماڵپەڕی هەواڵی ئەمهریکی ئەکسیۆس ئاشکرای کردووە کە ئەمهریکا دەستی کردووە بە جێبەجێکردنی سیاسەتێکی نوێ لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئێراندا کە ناوی لێنراوە “تانکەر بە تانکەر”.
لە چوارچێوەی زنجیرەیەک هێرش کە رۆژی سێشەممە ئەنجامدرا، بەرپرسانی ئەمهریکا رایانگەیاند، سوپای ئەمهریکا هێرشی کردووەتە سەر دوو کەشتی نەوتهەڵگری سەر بە ئێران.
بە وتەی ئەو بەرپرسانە، ئەو هێرشە لە وەڵامی هێرشەکانی ئێران بووە بۆ سەر کەشتییەکان لە گەرووی هورمز، هەروەها بۆ ئەوەی رێگریی لە ئێران نەکات لە پێشێلکردنی گەمارۆی دەریایی. ئەم سیاسەتە نوێیەی ئەمهریکا مەرجی ئەوە دەدات کە هەر هێرشێکی ئێرانی بۆ سەر کەشتییەکی نەوتهەڵگر لە گەرووەکەدا بەرەوڕووی هێرشی ئەمهریکا دەبێتەوە بۆ سەر کەشتییەکی نەوتهەڵگری ئێران، ئەمەش کارێکە کە بە “تانکەر بە تانکەر” ناسراوە.
بەرپرسێکی ئەمهریکی بە ئهکسیۆسی راگەیاندووە “دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمهریکا ئەم سیاسەتەی پەسەندکردووە بۆ ئەوەی رێگریی لە هێرشەکانی ئێران بۆ سەر کەشتییە نەوتهەڵگرەکان کە لە گەرووی هورمزدا تێدەپەڕن”.
ئەو دوو تانکەرە ئێرانییە لە کەناراوەکانی ئێران لە باکووری هێڵی گەمارۆی دەریایی ئەمهریکا لەنگەری گرتبوو، کاتێک فڕۆکە بێفڕۆکەوانە ئەمهریکییەکان مووشەکیان هەڵدا کە بەر ژووری بزوێنەرەکانیان کەوت. ئەو دوو تانکەرە لەنێو نزیکەی 100 ئامانجدا بوون کە لە کاتی هێرشەکانی رۆژی سێشەممەدا کەوتنە خوارەوە.
بەگوێرەی سەرچاوە سەربازییەکانی ئەمهریکا، ئامانجەکان بریتی بوون لە پێگەی بەرگریی ئاسمانی سوپای پاسدارانی ئێران، سیستەمی رادار، توانای دانانی مین، شوێنەکانی پەیوەندی، مووشەکی هەڵدانی دژە کەشتیی کروزی و شوێنەکانی هەڵدانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەر.
شەوی سێشەممە ئەمریکا و ئێران دوای گەورەترین ئاڵوگۆڕی تەقە لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا گەڕانەوە بۆ دۆخی شەڕ و واشنتۆن هەڕەشەی لێدانی وێرانکەرتری کرد.
ئێران رایگەیاند، کە لە دوایین هێرشەکانی ئەمهریکا لانیکەم 11 کەس کوژراون.
ع