مه‌ودا میدیا-
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمه‌ریکا رایگەیاند “ئیدی هەوڵنادەین ئێران ناچار بکەین بێتە سەر مێزی گفتوگۆ و هیچ گرنگییەک بە واژۆکردنی رێککەوتن نادەین”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد “ئابووری تاران لە داڕماندایە و ئیتر کەی گەلی ئێران رادەپەڕن و شەڕ دەکەن بۆ رووخاندنى ئه‌و رژێمه‌یان”.
باسى له‌وه‌شكرد “هێرشەکانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سەر ئێران “گەورە، بەهێز و رەوا”ن، واشنتۆن کۆنترۆڵی تەواوەتی بەسەر گەرووی هورمزدا هەیە”.
شه‌وى رابردوو ئه‌مه‌ریكا هێرشى كرده سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كى ئێران، له به‌رانبه‌ردا ئێران بنكه و باره‌گاكانى ئه‌مه‌ریكاى له ناوچه‌كه بۆردوومانكرد.
ئه‌مه‌ریكا و ئێران دواى 60 رۆژ له ئاگربه‌ست، جارێكى تر هێرشى مووشه‌كییان بۆ سه‌ر یه‌كتر ده‌ستپێكرده‌وه.
ع