هێرشه‌كانى ئه‌مه‌ریكا ده‌یان قوربانیی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

به‌هۆى هێرشه‌كانى سێ رۆژى رابردوو بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كى ئێران، به‌هۆیه‌وه‌ ده‌یان كه‌س بوونه‌ته‌ قوربانى.

میدیاكانى ئێران له‌سه‌ر زارى، حسێن کرمانپوور، بەرپرسی ناوەندی پەیوەندییە گشتییەکان و راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستیی و پەروەردەی پزیشکی رایگەیاند “لە هێرش و تاوانەکانی ئەمه‌ریکا لە نێوان 8 تا 11 ئه‌م مانگه‌، 18 کەس شەهید بوون”.

باسى له‌وه‌شكردووه‌ “لە هێرشەکانی ئه‌م سێ رۆژه‌ى دوایی ئەمه‌ریکا 142 کەس برینداربوون”.

ئاماژەی بەوەشکرد “لەناو بریندارەکاندا 61 کەسیان ژنن و 44 کەسیان تەمەنیان لە خوار 18 ساڵەوە بووە، هەروەها لەنێو شەهیدەکاندا 2 ژن و منداڵێکیش هه‌ن”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان