واده‌ى لێخۆشبوونى سه‌دا 50ى قه‌رزى كۆنى كاره‌با درێژناكرێته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

سەرپەرشتیاری پڕۆژەی رووناکی داوا لە هاوڵاتییان دەکات بێ دواکەوتن سوود لە دەرفەتی لێخۆشبوونی 50٪ی قەرزی کارەباکانیان وەربگرن، ده‌شڵێت، ئه‌و واده‌یه‌ درێژناكرێته‌وه‌.

کۆژان یاسین، سەرپەرشتیاری پڕۆژەی رووناکی رایگەیاند “تەنیا هەفتەیەک لەبەردەم هاوڵاتییاندا ماوە بۆ سوودمەندبوون لە بڕیاری لێخۆشبوونی 50٪ی قەرزی کۆنی کارەبا کە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە ڕاگەیەندراوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد “ئەمە یەکەمجارە حکومەت بە رێژەیەکی ئەوەندە بەرز لێخۆشبوون بۆ قەرزی کارەبا رابگەیەنێت، تاوەکو ئێستاش نزیکەی 500 هەزار هاوبەشی کارەبا لەم دەرفەتە سوودمەند بوون”.

وتیشى “گرنگیی بەشداریی هاوڵاتییان کردەوە و داوای لێکردن خۆیان لە پڕۆژەی رووناکیدا تۆمار بکەن، چونکە بەپێی پلانەکان وردە وردە سیستمی ئاسایی و هاتنەوەی پسوولە شینەکە بەتەواوەتی کۆتایی پێدێت”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان