مەودا میدیا-
وەزیری وزەی ئەمەریکا ئاشکرایکرد واشنتۆن هەوڵی دزینی نەوتی ڤەنزوێلا نادات تەنها رێککەوتنێکی کردووە بۆ بەکارهێنانی 20٪ی نەوتی یەدەگی ئەو وڵاتە.
کریس رایت، وەزیری وزەی ئەمەریکا رایگەیاند “بەپێی رێککەوتنەکە واشنتۆن دەبێتە خاوەنی زیاتر لە 65 ملیار بەرمیل نەوتی یەدەگی ڤەنزوێلا و لەماوەی 25 ساڵدا کاراکاس 209 ملیار دۆلار قازانج دەکات”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەمەریکا سەرمایەیەکی ژێرزەوی کە بەکارنەهاتووە و هیچ داهاتێکی بۆ گەلی ڤەنزوێلا نەبووە دەخاتەکار، کە پارە و تەکنەلۆژیای پێویست بۆ گەشەپێدانی دابین دەکەن، ئەمەش سوودی بۆ ڤەنزوێلا و هەموو جیهان دەبێت”.
ب ح