مەودا میدیا-
سایلۆی راپەڕین ئاگاداری ئەو جووتیارانە دەکاتەوە کە گەنمیان رادەستی سایلۆکەیان کردووە سبەینێ کاتژمێر 10ی بەیانی لە هۆبەی ژمێریاریی دەست بە دابەشکردنی پارەی گەنم دەکرێت.
سایلۆی راپەڕین رایگەیاند “سبەینێ پارەی ئەو جووتیارانە دابەش دەکرێت کە کارتەکانیان لە ژمارە ( 554 بۆ 600) دەستپێدەکات، پێویستە خۆیان یان بریکارەکانیان بە بەڵگەکانەوە ئامادە بن”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بۆ وەرگرتنی پارەکە، پێویستە کارتی نیشتمانی رەسەن لەگەڵ ئەو بەڵگانامانەی پێیاندراوە بهێنن، ئەگەر گەنمەکەش بەناوی خۆیانەوە نەبێت، دەبێت بریکار و کۆپی ناسنامەی خاوەن گەنمەکەیان پێبێت”.
ب ح