مه‌ودا میدیا-
عه‌لى زه‌یدى، سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق له باره‌ى داهاتى ناوخۆى هه‌رێم توڕه‌بووه و به شانده‌كه‌ى هه‌رێمى وتووه، هه‌موو داهات بۆ خۆتان به‌ڵام من له مووچه‌ى ده‌بڕم.
سامی جەلال، راوێژکاری یاسایی وەزارەتی ناوخۆ و سەرۆکی تیمی دانوستانکاری سیستەمی ئەسیکۆدا رایگه‌یاند “لەناو كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەت كە ئێمە وەك وەفدی هەرێم بەشداربووین، عەلی زەیدی وتی من پێشنیازێكم هەیە”.
وتیشى “عه‌لى زه‌یدى وتی هەموو داهاتی دەروازە سنورییەكان بۆ خۆتان، بەڵام هەمووی لە مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌بڕم”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “سەرۆك وەزیرانی وتی ئەو پێشنیازە دەكەینە دەنگدانەوە، بەڵام ئێمە رێگەمان نەدا”.
ماوه‌ى چوار مانگ زیاتره، هه‌رێمى كوردستان هیچ داهاتێكى نانه‌وتى بۆ به‌غدا نانێرێت، به‌هۆیه‌وه به‌غدا له كاتى ناردنى مووچه‌ى، له فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى ده‌بڕێت.
ع