نه‌وتى سپیى بۆ هاوڵاتییان دابینده‌كرێت

مه‌ودا میدیا-

هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانی كوردستان لە په‌رله‌مانى عیراق رایگەیاند “تاوتوێی کێشەی قەیرانی سوتەمەنیی دەکرێت و بڕیار لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییان دەدرێت”.

وتیشى “ئەم هەفتەیە هەفتەیەكی یەكلاكەرەوە دەبێت بۆ كێشەی سوتەمەنیی لە هەرێم”.

باسى له‌وه‌شكرد “لە ئێستادا راپۆرتی لیژنەی وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان گەیشتووەتە ئەنجومەنی نوێنەران و سبەی یاخود دوو سبەی راپۆرتی لیژنەی وەزارەتی نەوتی عیراقیش دەگات و تاوتوێی بابەتەكە دەكەین”.

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “ئەو بڕیارە دەدەین كە لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستاندا بێت و لەبارەی ئەم پرسەشەوە بڕیاریی یەكلاییكەرەوە دەدرێت”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان