ئێران هێرشکردەسەر بارەگاکانی کۆمەڵە

مەودا میدیا-

ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندیی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان ئاشکرایکرد بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 4:50ی خولەک، کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سێ درۆن هێرشێکی دووبارەی بۆ سەر بارەگا و کەمپەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە سورداش ئەنجامداوە.

ئەمجەد حسێن پەناهی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان رایگەیاند “هێرشەکە بە تووندی ئەنجامدراوە و بووەتەهۆی سووتانی چەند خانوو و بارەگایەک، بەڵام بەهۆی ئامادەباشی و جێبەجێکردنی رێوشوێنەکانی پاراستن، پێشمەرگەکانی کۆمەڵە توانیویانە خۆیان بە سەلامەتی بپارێزن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەم هێرشە لە چوارچێوەی هەڵمەتە بەردەوامەکانی کۆماری ئیسلامییە دژی بارەگا و بنکەکانی حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە هەرێمی کوردستان”.

ئەوەشی خستەڕوو “بەپێی ئامارەکان، لە دەستپێکی شەڕی نێوان ئێران و ئەمەریکاوە ت ئێستا، ژمارەی مووشەک و درۆنە بەکارهێنراوەکان بۆ ئامانجگرتنی بارەگا و کەمپەکانی کۆمەڵە لە (108) هێرش تێپەڕیوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان