مهودا میدیا-
سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئیران رایگەیاند، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا واشنتۆن هۆشدارییەکی ڕوونی لە مووشەکە نوێیەکانی ئێران وەرگرتووە.
موحسین رەزایی، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی نووسیویەتی “لە چەند رۆژی رابردوودا واشنتۆن هۆشدارییەکی روونی لە مووشەکی نوێی ئێرانەوە پێگەیشتووە”.
ئاماژەی بەوەشكرد “وەڵامی شەڕی ئابووری به درووستکردنی ناوچەیەکی قەدەغەی هاتوچۆ له سەرتاسەری کەنداوی فارس تا ناوچەی ئابڵوقەکه دەدرێتهوه”.
ئهوهشى خستهڕوو “هەڵوێستی ئۆپەراسیۆنی دژ بە کەشتیی و بنکە سەربازییەکانی ئەمهریکا لە بنەڕەتدا پێداچوونەوەی بۆ کراوە”.
ع