مەودا میدیا-
ئەندامێکی پەرلەمانی عیراق لەسەر نەبوونی پارە و کەمی ئامێری (ATM)ی چەند بانکێکی سەربە پرۆژەی هەژماری من لە بانکی ناوەندیی سکاڵا لەسەر ئەو بانکانە تۆمار دەکات.
د.غالب محەمەد عەلی، ئەندامی پەرلەمانی عیراق راگەیاند “بە نووسراوی فەرمی بانکی ناوەندیی لە کێشەی نەبوونی پارە و کەمی ئامێرەکانی (ئەی تی ئێم)ی بانکەکانی ئەهلی عیراقی و ئاڕتی بانکی لەسنووری سلێمانی و هەڵەبجە ئاگادارکردووەتەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بانکی ناوەندیی بە نووسراو داوای روونکردنەوەی لەو بانکانە کردووەو تەنها (پێنج) رۆژ مۆڵەتی داوە بۆ روونکردنەوە لەسەر هۆکاری بوونی ئەو کێشانە لە بانکەکانی ئەهلی عیراقی و ئاڕتی بانک”.
ب ح