تائێستا 750 هەزار هاوبەش قەرزی کارەبایان گەڕاندووەتەوە

مەودا میدیا-

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد پرۆسەی داشکاندنی قەرزی کارەبای هاوبەشان لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەردەوامە و ژمارەی سوودمەندان لەو پرۆسەیە لە زیادبووندایە.

وەزارەتی کارەبای هەرێم رایگەیاند “تاوەکو ئەمڕۆ زیاتر لە (750 هەزار) هاوبەشی کارەبا لە هەرێمی کوردستان لە داشکاندنی قەرزەکان سوودمەند بوون، زیاتر لە (200 هەزار) هاوبەش بەهۆی داشکاندنی 60%وە هیچ قەرزێکیان لەسەر نەماوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هێشتا ژمارەیەکی زۆر لە هاوبەشانی کارەبا ماون کە قەرزەکانیان بگەڕێننەوە، لەپێناو سوودمەندبوونی هاوبەشان لە بڕیارەکە، کاتی کارکردنی بنکەکانی وەرگرتنی داشکاندنیان درێژکردووەتەوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان