هەفتەی داهاتوو زانکۆلاین کارا دەکرێت

مەودا میدیا-

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم ئاشکرایکرد بۆ ئەمساڵ (40 هەزار و 716 ) دەرچووى (زانستى، وێژەیی، پیشەیی، خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان) لە قۆناغی 12ی ئامادەیی دەرچوون و ئەمڕۆ ئەنجامەکانیان لەلایەن وەزارەتی پەروەردە گەیشتە وەزارەتەکەیان.

عەباس ئەکرەم، وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستىی هەرێم رایگەیاند “دوای تەواوکردنی ئامادەکارییەکان لە کۆتای هەفتەی داهاتوو زانکۆلاین بۆ دەرچووانی دوانزەی ئامادەیی کارا دەکرێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “لە یەک کاتدا (30 هەزار و 847) دەرچوو لە بەشى زانستى، (حەوت هەزار و 923) دەرچوو لە بەشى وێژەیی، (هەزار و 240) دەرچووى ئامادەیی پیشەیی، (706) دەرچووى خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان داواکارى بۆ هەرسێ جۆر خوێندنى (زانکۆلاین) و (پارالێل) و (ئێواران) بۆ ساڵى خوێندنى (2026-2027) لە (16) زانکۆى حکومى لە هەرێمى کوردستان پێشکەش دەکەن”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان