ئێران گرووپە چەکدارەکانی چالاک کردووەتەوە

مەودا میدیا-

رۆژنامەی ئەمەریکی بڵاویکردەوە ئێران لە رێگەی پشتیوانیی دارایی و راوێژکارانی سەربازیی دەستیکردووە بە چالاککردنەوەی گرووپە چەکدارەکان لە دەرەوەی وڵاتەکەی.

رۆژنامەی واشنتۆن پۆستى ئەمەریکی رایگەیاند “ئامانجی ئێران لە چالاککردنەوەی گرووپە چەکدارەکان کەمکردنەوەی فشارەکانی ئەمەریکا و رێگریکردنە لە هەناردەی نەوتی وڵاتانی ناوچەکە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “لەئێستادا بازاڕە جیهانییەکانی نەوت رووبەڕووی قەیران بووەتەوە دوای راگرتنى 5٪ى بڕی نەوت بەهۆی ئامانجگرتنی بۆری نەوتی سعودیە لەلایەن گرووپە چەکدارەکانی عیراقەوە”.

ئەوەشی خستووەتەڕوو “ئێران گرووپە چەکدارەکانی لە عیراق و یەمەن چالاککردووەتەوە و وەک کارتی فشار بەرانبەر نەیارەکانی بەکاریاندەهێنیت و بوونەتە هەڕەشەیەکی جددی لەسەر وڵاتانی ناوچەکە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان