مەودا میدیا-
وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشکرایکرد کارنامەی کۆبوونەوەکەی سبەینێی وڵاتانی کەنداو لە عومان بۆ دیاریکردنی رێڕەوێکی نوێی دەریاوانییە لە گەرووی هورمز.
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند “وردەکارییەکانی رێککەوتنەکە لەگەڵ عومان و نەخشەکانی پەیوەست بە رێڕەوە نوێکە دەخەنە بەردەست وڵاتانی بەشداربوو”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “مەرجی ئێران بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز، گەڕانەوەی ئەمەریکایە بۆ جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی و پەبەندبوون بە تێگەیشتنامەی ئیسلام ئاباد”.
ئەوەشی خستەڕوو “رێککەوتن لەگەڵ عومان بە هیچ شێوەیەک بە مانای رێگەدان بە کردنەوەی گەرووی هورمز نایەت، هەروەها ئێران لەو بڕوایەدایە کە تەنها وڵاتانی ناوچەکە بەرپرسن لە ئاسایش و سەقامگیریی کەنداو”.
ب ح