مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، شه‌ڕى ئێران كۆتایی دێت پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان، ده‌شڵێت، ئێرانییه‌كان داواى رێككه‌وتنیان كردوه.
دۆناڵد ترەمپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا رایگەیاند “ئێران ئامادەیە بە هەر نرخێک بێت بگاتە رێککەوتن و كۆتایی به شه‌ڕ بهێندرێت”.
باسى له‌وه‌شكرد “ئێرانییه‌كان دەیانه‌وێت بە هەر نرخێک بێت رێککەوتن بکه‌ن، چونكه ئێستا دۆخى وڵاته‌كه و ئابووریان زۆر خراپه به‌هۆى سزاكانى ئێرانه‌وه، منیش واژۆ لەسەر رێککەوتنێک ناکەم کە نموونەیی نەبێت”.
سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا وتیشى “جەنگ لەگەڵ ئێران پێش هەڵبژاردنەکانی نیوەی خول یان دەستبەجێ دوای ئەوە کۆتایی دێت، تاران بەدوای رێککەوتندایە بە هەر باجێک بێت، بەڵام مەرجی من رێککەوتنی بێخەوشە”.
ع