مهودا میدیا-
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئهمڕۆ یەکشەممە داوای لە هاوتا ئۆکراینییەکەی، ڤلادیمێر زێلێنسکی کرد، واز لە بەئامانجگرتنی ژێرخانی گازوایل لە روسیا بهێنێت.
دۆناڵد ترەمپ لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ ئێرلەندا بە ڕۆژنامەنووسانی وت “لەگەڵ زێلێنسکی قسەمان کرد لەسەر ئەم بابەتە، زۆر ئامانجی تر هەیە سووتەمەنی گازوایل مەکەنە ئامانج”.
ئاماژەی بەوەشکرد “دەبێت ئۆكرانیا واز لە پەکخستنی دابینکردنی سووتەمەنی گازوایل لە روسیا بهێنیت”.
ئەم بانگەوازەی ترەمپ دوای ئەوە دێت کە ئۆکرانیا لە چەند مانگی رابردوودا هێرشەکانی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر پاڵاوگەکانی نەوت و دامەزراوە وزەی روسیا چڕتر کردەوە.
هەروەها پچڕانی هەندێک لە توانای پاڵاوتنی روسیا بەشداریی کردووە لە زیادبوونی فشار لەسەر بازاڕەکانی گازوایلى جیهان، کە هاوکاتە لەگەڵ پچڕانی ترى دابینکردن.
له لایهكى ترهوه کیێڤ پێداگری دەکات کە دامەزراوە وزەییەکانی روسیا ئامانجێکی رەوان، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو رۆڵەی کە داهات و بەرهەمەکانیان دەیگێڕن لە دابینکردنی دارایی شەڕ و دابینکردنی سووتەمەنیی بۆ هێزەکانی روسیا، لە بەرامبەردا مۆسکۆ هێرشەکانی بۆ سەر دامەزراوەکانی وزە، گواستنەوە و ژێرخانی ئۆکرانیا چڕتر کردووەتەوە، ئەمەش ترسی قەیرانی نوێ زیادکردووە لەگەڵ نزیکبوونەوەی زستان.
ع