شارەوانی سلێمانی چوار هەزار پارچە زەوی دابەشکرد

مەودا میدیا-

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاشکرایکرد ئەمڕۆ دووشەممە 14ی ئەیلولی 2026، بە ئامادەبوونی پارێزگار، سەرۆکی شارەوانیی و نوێنەرانی فەرمانگەکانی شاری سلێمانی، پاش تەواوکردنی رێکارە پێویستەکان، قۆناغێکی نوێی دابەشکردنی زەوییان لە سنووری شارەوانییەکەیان دەستیپێکردووە.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند “پڕۆسەکە بەشێوازێکی ئەلیکترۆنی، بەپێی لیستی هاتووی فەرمانگەکان و تیروپشک بەڕێوەچووە کە تێیدا (چوار هەزار) پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەراندا لە پێگەکانی (3،1)ی داربەڕوولە و (20)ی بەردەکەڕ تەنیشت شاری لاوان دابەشکراوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەم قۆناغەی دابەشکردنی زەویی لە کاتێکدا بەڕێوەچوو کە لە ماوەی رابڕدوودا، بە چەند قۆناغێک (23 هەزار) پارچە زەویی تر بەسەر فەرمانبەراندا لە سێکتەرەکانی فەرمانبەران، لاوان و سۆتکە دابەشکراون”.

ئەوەشی خستەڕوو “پڕۆسەکە بەردەوامیی دەبێت و قۆناغ دوای قۆناغ بەپێی لیستی هاتوو لە دامەزراوە حکومییەکان، زەوییان بۆ تەرخان دەکرێت و لێی سوودمەند دەبن”.

کرتە بک بۆ بینینی لیستی ناوەکان:

https://drive.google.com/file/d/1oBOcf5WergdYlJcPyJmsXI5-jJmjJuph/view?usp=sharing&fbclid=IwY2xjawUUlV5wZG9mAWV4dG4DYWVtAjEwAGJyaWQRMTJPYkVVRXhJSDlFdXlUUzNzcnRjBmFwcF9pZBAyMjIwMzkxNzg4MjAwODkyAAEeXfsjrDBjFpERmFz6Rkgru00wpXKc2HgTb_fH1OqksDWr1Nze4IwfMGS38Bw_aem_CKh6M5zLgNmubqESDekZ7g

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان