مه‌ودا میدیا-
بڕیارە سبەی بافڵ جەلال تاڵەبانی بە سەردانێكی ڕەسمی و بە یاوەری وەفدێكی باڵای یەكێتی نیشتمانی كوردستان، لەسەر بانگهێشتی وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی كۆماری ئیسلامی ئێران بكات.
ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاشكرایکرد، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، سبەی سەردانی تاران دەكات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران كۆدەبێتەوە.
بڕیارە وەفدێكی باڵای یەكێتی نیشتمانی كوردستانیش یاوەری سەرۆك بافڵ بكەن لە سەردانەكەیدا.
مانگى رابردوو عه‌باس عیراقچى، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى یه‌كێتیی ئه‌نجامداو بانگهێشتى وڵاتى ئێرانى كرد.
ع