مه‌ودا میدیا-
ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم رایگەیاند “بڕیاری دواخستنی پرۆسەی خوێندن هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە، تەنها عیراق دەستپێکی خوێندنی دواخستووە”.
وتیشی “لە هەرێمی کوردستان لە وادەی خۆیدا دەستپێدەکات، رۆژی یەكشەممەی داهاتوو 20ی ئەیلول دیاری كراوە”.
سۆران محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى قوتابخانه له سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “ته‌واوى ئاماده‌كارییه‌كان بۆ رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى داهاتوو كراوه و ده‌ستپێكى وه‌رزى نوێى خوێندنه له هه‌رێم و مامۆستایان ئاماده‌ن و له یه‌كه‌م رۆژه‌وه ده‌ست به دابه‌شكردنى كتێب ده‌كه‌ین به‌سه‌ر قوتابیی و خوێندكاران”.
رۆژى رابردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عراق، ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی خوێندنی ساڵی نوێی له رۆژی 20ی ئه‌م مانگه‌وه بۆ رۆژی 11ی تشرینی یه‌كه‌م دواخست، به‌مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی رێكاره‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ی خولی دووه‌می پۆله ناكۆتاكان و ئاماده‌كاری ته‌واو بۆ ساڵی نوێی خوێندن.
ع