مه‌ودا میدیا-
ته‌نها چوار رۆژ ماوه بۆ ده‌ستپێكردنى وه‌رزى نوێى خوێندن له هه‌رێمى كوردستان، به‌ڵام زۆرینه‌ى قوتابخانه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى شارى سلێمانى تا ئێستا كتێبیان وه‌رنه‌گرتوه.
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى له په‌روه‌رده‌ى سلێمانى به مه‌ودا میدیا دروان “تا ئێستا زۆرینه‌ى قوتابخانه و خوێندنگاكانى ده‌ره‌وه‌ى شارى سلێمانى كتێبى ساڵى نوێیان وه‌رنه‌گرتوه وه‌ك ئاماده‌كارییه‌كى سه‌ره‌كیی بۆ ده‌ستپێكى ساڵى نوێى خوێندنى ئه‌مساڵ”.
باسى له‌وه‌شكرد “كتێبه‌كان زۆرینه‌یان گۆڕان، ئه‌مه‌ش واده‌كات تا كتێبى ته‌واو نه‌درێت به قوتابخانه و خوێندنگاكان ناتوانرێت ده‌ست به خوێندن و وانه وتنه‌وه بكرێت”.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كانى مه‌ودا میدیا “قوتابخانه‌كانى ناو شارى سلێمانى كتێبى ته‌واویان بۆ ره‌وانه‌كراوه و ده‌توانن له یه‌كه‌م رۆژى ده‌ستپێكى ساڵى نوێى خوێندن كتێب به‌سه‌ر خوێندكاران و قوتابیان دابه‌شبكرێت”.
به‌پێى دوایین بڕیارى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێم، رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى داهاتوو 20ى 9، یه‌كه‌م رۆژى ساڵى نوێى خوێندن ده‌بێت.
ع