کۆمپانیاکان رۆژانە سێ ملیار دینار قازانج دەکەن

مەودا میدیا-

ئەندامێکی پێشووی پێشووی پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی لە هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد دەسەڵاتدارانی هەرێم تەنها لە گرانكردنی بەنزین 270 ملیار دیناریان دەستکەوتووە.

عومەر گوڵپی، ئەندامی پێشووی پێشووی پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند”تەنها لەماوەی گرانکردنی بەنزین (کە خۆیان دەڵێن کێشەیەکی کاتییە)، رۆژانە (سێ ملیار) دینار و، لە ماوەی سێ مانگی رابردووشدا (270 ملیار) دیناریان دەست کەوتووە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بۆ چارەسەركردنی قەیرانەكە، حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم لە ژمارەیەک بەنزینخانە بەنزینی (750) دیناری دابەش دەكات، كە ئەوەش نەبووەتەهۆی چارەسەركردنی قەیرانەكە و شۆفێران زۆرجار دوای سەرەگرتنێکی چەند كاتژمێری بەنزینیان بەر ناكەوێت و هەر زوو تەواودەبێت”.

ئەوەشی خستەڕوو “بەغدا بۆ چارەسەری قەیرانەکە ئامادەیی دەربڕی بەنزینی پاڵپشتیكراو بە نرخی (450 دینار) بۆ هاوڵاتییانی هەرێم دابینبكات بەو مەرجەی ئەو 50 هەزار بەرمیلەی كە دراوە بە هەرێم بۆ بەغدای بگەڕێنێتەوە، بەڵام هەرێم رەتیكردووەتەوە و پێی رایگەیاندوون کە خۆیان قەیرانەكە چارەسەر دەكەن و بەنزین بۆ هاوڵاتییانیان دابین دەكەن”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان