قالیباف مەرجەکانی ئێرانی بۆ دانووستان ئاشکراکرد

مەودا میدیا-

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ئاشکرایکرد دووڕیانی جەنگ یان دانووستان ھەڵەیە، چونکە مرۆڤ دەبێت لە یەک کاتدا ھەم بجەنگێت و ھەم دانووستانیش بکات، تاران دەبێت بە ژیرییەوە و لە پێگەی بەھێزییەوە بجەنگێت، ھەروەھا لە کاتی گونجاویشدا دانووستان بکات.

محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند “کاتێک بە سەرکەوتنێکی بەرچاو لە گۆڕەپانی جەنگدا شاد دەبن و دوژمن لاواز دەکەن، دەبێت دیپلۆماسی بەکاربھێنین بۆ چەسپاندنی دەستکەوتەکانیان”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئێران مەرجەکانی خۆی بە روونی و لە رێگەی نێوەندگیرەکانەوە گەیاندووە و دوژمن دەزانێت کە خەڵەتاندن و داواکارییە یەک لایەنەکان ئیتر بژاردە نین”.

ئەوەشی خستەڕوو “تا ئەو کاتەی مەرجەکان جێبەجێ نەکرێن، مافە رەواکانی ئێران دانیان پێدانەنرێت، ئەمەریکا بەڵێنەکانی جێبەجێ نەکات، هیچ گەڕانەوەیەک بۆ دانووستانەکان یان کردنەوەی گەرووی هورمز روونادات”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان