مهودا میدیا-
مەسعود پزیشكیان، سەرۆک کۆماری ئێران ئهمڕۆ یەکشەممە دانی بەوەدانا کە ئێران رووبەڕووی فشارە داراییەکان بووەتەوە کە لە شەڕەوە سەرچاوەی گرتووە و بە قۆناغێکی مەترسیداردا تێدەپەڕێت.
ئاژانسی هەواڵی فارس لە زاری پزیشكیان بڵاویکردەوە “رهخنەگرتن لە ئەدای حکومەت لە رووی تیۆریەوە سادەیە، بەڵام بە کردەوە ئاڵۆزییەکی زۆر لەخۆدەگرێت، بەتایبەتی لە هەلومەرجە مەترسیدارەکانی ئێستادا”.
سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشى “سەرەڕای ئەو قەرز و کێشانەی کە لە رابردوو بە میراتەوە ماوەتەوە، ئەو کۆت و بەندانەی کە بەسەر هەناردەکردنی نەوتدا سەپێنراوە و ئەو بارگرانییە داراییانەی لە ئەنجامی شەڕەوە دروست بوون، حکوومەت سەرکەوتوو بووە لە جێبەجێ کردنی ئەرکەکانی خۆی و کۆنترۆڵکردنی خەرجییەکان.
ع