ئەمڕۆ بە فەرمیی یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە رادەگەیەندرێت

مەودا میدیا-

ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگرانی و سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی بە بەشداریی نوێنەرانی هێزەکانی هاوپەیمانان و سەرۆک وەزیرانی عیراق بەشێوەیەکی فەرمیی یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە رادەگەیەندرێت.

هێزەکانی پێشمەرگە لە چوارچێوەی 11 فیرقە و دوو هێزی پشتیوانیدا یەکدەخرێنەوە و لەمەودوا هیچ پێشمەرگەیەک لە دەرەوەی وەزارەتی پێشمەرگەی کوردستان نامێنێتەوە.

بە دەستبەکاربوونی هەردوو دەڤەری یەک و دوو لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگە، بوونی هێزی چەکدار لە دەرەوەی یاسا کۆتایی پێدەهێنرێتو ئەم هەنگاوەش بە چاودێریی راستەوخۆی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی و حکومەتی عیراق جێبەجێ کراوە تاوەکو سوپایەکی نیشتمانیی یەکگرتوو دابمەزرێت.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان