بارانبارین دەستپێدەکات

مەودا میدیا-

شارەزایەکی بواری کەشناسیی ئاشکرایکرد سبەینێ بارستە هەوایەکی گەرم لە ناوچەکانی باشوری عیراقەوە هەڵدەکشێت بۆ سەرەوە لە ئەنجامدا لەماوەی ئەم دوو رۆژەی داهاتوودا بەتایبەت یەکەم رۆژی وەرزی پایزی ئەمساڵ لەهەرێمی کوردستان و ناوچەکە پلەکانی گەرما (3 تاوەک 5 پلە) بەراورد بە رۆژانی رابردوو بەرزدەبێتەوە.

ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسیی بە مەودا میدیای راگەیاند “بەهۆی بەرزبوونەوەی رێژەی شێ هەست بە گەرمایەکی بێزارکەر دەکرێت، لە 24ی مانگەوە بۆ رۆژانی دواتر تاوەکو کۆتایی مانگ کاریگەریی ئەو گەرمایە کەمدەبێتەوە و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی ئاسایی دەست بە نزمبوونەوە دەکەنەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “دوای بەدوای ئەو گۆرانکاریانە لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە لەنێوان (10/2 بۆ 10/5) یەکەم شەپۆلی بارانبارینی ئەمساڵ هەرێمی کوردستان و وڵاتانی ناوچەکە دەگرێتەوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان