مهودا میدیا-
بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندییە گشتییەکانی دیوانی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێران رایگەیاند، سبەی سێشەممە گەشتێكى پێنج رۆژەی مهسعود پزشکیانى سهرۆك كۆمارى ئێران بۆ ئەمریکا و بەشداریی لە کۆبوونەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەستپێدەکات.
حەبیبوڵڵا عەباسی، بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییە گشتییەکانی نووسینگەی سەرۆکایەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگهیاند “سەرۆک کۆمار سبەی پێنجشهممه، گهشتى ئهمهریكا دهكات و دهچێته بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک”.
باس لهوهشكراوه “رۆژی چوارشەممە، بە کاتی ناوخۆ، بە ئامادەبوونی بەرپرسانی وڵاتانی تر لە کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان وتارێک پێشکەش دەکات”.
ئهوهشى خستهڕوو “لەم سەفەرەدا سەرۆک کۆمار لەگەڵ بەشێک لە بەرپرسانی وڵاتان کۆدەبێتەوە و قسە دەکات و ئەگەر ئەو کۆبوونەوانە پشتڕاست بکرێنەوە رادەگەیەنرێت”.
ع