مەودا میدیا-
دەستەی كەشناسی عیراق گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوای بۆ رۆژانی داهاتوو بڵاوكردەوە و پێشبینی بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ و بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما دەكات.
لە راگەیەنراوێكدا دەستەی كەشناسی عیراق ئاماژەی بەوە كردووە “سبەی چوارشەممە، كەشوهەوا بە گشتی روون دەبێت و لە ناوچەكانی ناوەڕاست پلەكانی گەرما كەمێك دادەبەزن و لە ناوچەكانی باكووریش بە جێگیری دەمێننەوە، بەڵام لە ناوچەكانی باشوور كەمێك بەرز دەبنەوە”.
باسی لەوەش كردووە” بەرزترین پلەكانی گەرما بۆ سبەی چوارشەممە، لە بەشێك لە پارێزگاكانی عیراق و هەرێم بەمشێوەیە دەبێت” دهۆك 37، سلێمانی 38، هەولێر 40، بەغدا/كەركوك/نەینەوا/ئەنبار 42، دیالە/سەلاحەدین 43، واست/بابل/كەربەلا 44، دیوانیە/نەجەف/زیقار/موسەنا 45 پلە”.
ئەوەشی روون كردووەتەوە “رۆژی پێنجشەممە كەشوهەوا نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ دابەزینی كەمێك لە پلەكانی گەرما، بەڵام كەشوهەوای رۆژی هەینی نیمچە هەور دەبێت و لە رۆژدا خێرایی با بەرز دەبێتەوە و دەگاتە 40 كم لە كاتژمێرێكدا و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز لە بەشێك لە ناوچەكانی باشوور”.
ئ پ