بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى: چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان تاكه‌ بژارده‌ى دیپلۆماسییه‌

مه‌ودا میدیا-

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە لیۆ جون، کونسوڵی گشتیی چین لە هەرێمی کوردستان کرد.

بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەیەوە، بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی هەوڵ و رۆڵی کونسوڵی گشتیی چینی کرد لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا، هەروەها سوپاسی هاوکارییە بەردەوامەکانی چینی کرد.

لە دیدارەکەدا جەخت لە پێویستیی بەهێزکردنی پەیوەندییە ئابووری و کولتوورییەکانی نێوان هەردوولا کرایەوە، بە جۆرێک خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان و گەشەپێدانی هەرێمی کوردستان بکات.

دۆخی سیاسیی و ئەمنیی ناوچەکە تاوتوێ کرا و سەرۆک بافڵ دووپاتیکردەوە کە چارەسەری ئاشتییانەی کێشەکان تاکە بژاردەی دیپلۆماسییە بۆ دەستەبەرکردنی ئارامی و پاراستنی سەقامگیری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان