مه‌ودا میدیا-
وه‌زاره‌تى بازرگانیی عیراق بڕێكى تر‌ى پاره‌ى گه‌نمى جووتیارانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ ساڵى 2025 خه‌رجكرد.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێمی کوردستان به مه‌ودا میدیاى رایگەیاند “تا ئێستا به‌غدا ته‌واوى پاره‌ى گه‌نمى جووتیارانى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌مساڵ نه‌ناردووه”.
وتیشى “ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، بڕێكى تر له‌و پاره‌ى خه‌رجكرد كه 76 ملیار دیناری بۆ ساڵی 2025ه، جووتیاران ئه‌وانه‌ى پاره‌یان وه‌رنه‌گرتووه و گه‌نمیان راده‌ستى سایلۆ كردوه دواى ئاگاداركردنه‌وه‌ى سایلۆى ناوچه‌كان به‌پێى ریزبه‌ندیی پسوڵه پاره وه‌رده‌گرن”.
باسى له‌وه‌شكرد “له هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی ئه‌و پاره‌یه ده‌كرێت به‌سه‌ر جووتیاران”.
ع