مەودا میدیا-
به‌رێوه‌به‌ری گشتیی حه‌ج و عومره‌ی کوردستان به وه‌كاله‌ت ئاشکرایکرد هه‌فته‌ی داهاتوو تیروپشكی ناوی حاجیان ئه‌نجام ده‌درێت و تیروپشكهیش بۆ دوو ساڵ ده‌بێت.
وریا مه‌ولانا خالد بالیسانی، به‌رێوه‌به‌ری گشتیی حه‌ج و عومره به وه‌كاله‌ت رایگەیاند “تیروپشكه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ریی له‌نێوان هاوڵاتییاندا ده‌كرێت به پێی ئه‌و سیتسمهی كه له فه‌رمانگه‌ی ته‌كنه‌لۆجیای زانیاریی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه دانراوه و هه‌موو هاوڵاتییه‌ك یه‌كسانه و دووره له هه‌ر دهستكارییهک”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بڕیاریانداوە هه‌موو نووسینگه‌كانی حه‌ج و عومره له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆیه‌كان ده‌ست بكه‌ن به وه‌رگرتنی گوژمه‌ی یه‌كه‌می تێچووی حه‌جی 2027، كه بڕه‌كه‌ی (شه‌ش ملیۆن دیناری عیراقییه) بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه یه‌ده‌گ بوونه و ساڵێكی تر فەریزەی حه‌ج به‌جێده‌گه‌یه‌نن تاوه‌كوو گوژمه‌ی دووه‌م و تێچووی حه‌ج دیاری ده‌كرێت”.
ئەوەشی خستەڕوو “رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو 2026/9/27، له سه‌رجه‌م نووسینگه‌كانی حه‌ج و عومره ده‌ست ده‌كرێت به وه‌رگرتنی مامه‌ڵه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له یه‌ده‌گ ناویان هه‌بووه به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی گوژمه‌ی یه‌كه‌می تێچووی حه‌ج، زۆرترین ئاسانكاریی بۆ هاوڵاتییان ده‌كرێت كه تێچووی حه‌ج بده‌ن، به‌تایبه‌ت له‌و شوێنانه‌ی بانكی لێ نییه هه‌وڵده‌ده‌ن به هه‌ماهه‌نگی بانكی ئیسلامی ئۆتۆمبیلی گهڕۆكیان بۆ دابین بكرێت”.
ب ح