پەرلەمانی کوردستان کارا دەکرێتەوە

مەودا میدیا-

بەپێی رێککەوتنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتیی کوردستان، پەرلەمانی کوردستان لە مانگی 10 کارا دەکرێتەوە و ئامادەکارییە تەکنیکییەکان بۆ ئەو پرۆسەیە لە ئاستی باڵای پەرلەماندا دەستی پێکردووە.

میدیای پارتی بڵاویکردەوە “بەپێی رێککەوتنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتیی کوردستان، لە دانیشتنی یەکەمدا دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان هەڵدەبژێردرێت و پۆستی سەرۆکی پەرلەمانیش بۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەبێت”.

لای خۆیەوە سامان ئەحمەد بەکر، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند “ئەگەر لایەنە سیاسییەکان بگەنە رێککەوتن و داوایان لێبکەن، ئەوان ئامادەن بە کەمتر لە 24 کاتژمێردا تەواوی رێوشوێنەکان بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان تەواو بکەن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان، سێ سندوق دادەنرێت، یەکێکیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان، دووەمیان بۆ جێگری سەرۆکی پەرلەمان و سێیەمیشیان بۆ سکرتێری پەرلەمان تەرخان دەکرێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان