له‌ نزیك بنكه‌ى ئاسمانى فۆرفێرد چه‌ند گومانلێكراوێك ده‌ستگیركراون

مه‌ودا میدیا-

پۆلیسی بەریتانیا ئه‌مڕۆ یەکشەممە دەستگیرکردنی چەند کەسێکی بە گومانی تاوانی پەیوەندیدار بە تەقەمەنی لە نزیک RAF Fairford راگەیاند کە بنکەی ئاسمانی ئەمه‌ریکا بۆ دەستپێکردنی هێرش بۆ سەر شوێنە مووشەکییەکانی ئێران بەکاری دەهێنێت.

پۆلیسی گلۆستێرشایر رایگەیاند، تیمێکی پسپۆڕی سوپا لە ناوچەی ویلفۆرد لە نزیک بنکەکە پشکنینی چەند ئۆتۆمبێلێک دەکەن، دوای ئەوەی رووداوێکی گەورە راگەیەندرا، پێیانوایە دۆخەکە لەژێر کۆنتڕۆڵدایە، هاوکات رێوشوێنە ئەمنییەکان و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.

دانیشتوانی ئەو ماڵە چۆڵکراوانە گواسترانەوە بۆ ناوەندێکی کات بەسەربردن، دەسەڵاتدارانیش گەمارۆیەکی ئەمنییان دامەزراند، داوایان لە دانیشتووان کرد خۆیان لە ناوچەکە بەدوور بگرن بۆ ئەوەی رێگە بدەن بچنە ناو خزمەتگوزارییە فریاگوزاریەکان.

بە وتەی شایەتحاڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، پۆلیسی چەکدار رێگەی چوونە ژوورەوەیان بۆ دەروازەی سەرەکی بنکەکە گرتووە و ئامێرەکانی لە خاڵەکانی چوونە ژوورەوە جێگیرکردووە. نزیکەی 30 ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری جێگیرکراون، کە بریتین لە ئۆتۆمبێلی پۆلیس و ئەمبولانس و ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە.

سکای نیوز بڵاویکردەوە، پۆلیسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر سەرکردایەتیی لێکۆڵینەوەکان دەکات، ئەو زانیارییانەی بڵاوکراونەتەوە، هێرشێکی ناو بنکەکە پشتڕاست نەکردووەتەوە و هیچ بەڵگەیەکیشیان نەخستۆتەڕوو کە دەستگیرکراوەکان بە ئێرانەوە ببەستێتەوە.

حکومەتی بەریتانیا رایگەیاند، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا نوێکارییەکانی لەسەر رووداوەکە پێدەگات، لە کاتێکدا لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن، هیچ لێدوانێکی زیاتر نه‌دراوه‌.

بنکەی ئاسمانی فێرفۆرد کە دەکەوێتە شاری گلۆستێرشایر لە باشووری رۆژئاوای ئینگلتەرا، رۆڵێکی سەرەکیی دەگێڕێت لە پاڵپشتیکردنی جێگیرکردنی فڕۆکە بۆمب هاوێژە ئەموریکییەکان لە ئەوروپا لە رێگەی میوانداریکردنی فڕۆکەکان و تیمەکانیان و پێشکەشکردنی پشتیوانی ئۆپەراسیۆنەکان.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان