سەرۆکی روسیا هەڕەشە دەکات

مەودا میدیا-

سەرۆکی روسیا ئامادەن هەموو جۆرە چەکێک، لەوانەش چەکی ئەتۆمی، بۆ بەرگریکردن لە هەرێمی کالینینگراد بەکاربهێنن ئەگەر رووبەڕووی هێرشی راستەوخۆ ببنەوە.

ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی روسیا رایگەیاند “مۆسکۆ هیچ پلانێکی بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی ئەوروپا نییە و دەیەوێت بە ئاشتی لەگەڵیاندا بژی، نابێتە هەڕەشە بۆ سەر هیچ وڵاتیک”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هەر دەستدرێژییەک بۆ سەر کالینینگراد یان هەر بەشێکی تری خاکی روسیا بە بەکارهێنانی تەواوی توانای سەربازیی وەڵام دەدرێتەوە”.

کالینینگراد ناوچەیەکی ستراتیژیی سەر بە روسیایە کە دەکەوێتە نێوان پۆڵەندا و لیتوانیا و هیچ سنوورێکی وشکانی یان دەریایی لەگەڵ خاکی روسیا نییە و مۆسکۆ بڵاوبوونەوەی هێزەکانی ناتۆ لە ئەوروپای رۆژهەڵات بە مەترسی دەزانێت بۆ سەر ئەو دوورگەیە.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان