مەودا میدیا-
بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان لەماوەی شەش مانگدا 18 كەس بەهۆی نوسینی سەر جامی پشتەوەی ئۆتۆمبێلەوە سزادراون و بەشێك لە شۆفێرانیش تا ئێستا نازانن ئەو كارە سەرپێچییە.
سامان عەلی، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان، بە مەودا میدیای راگەیاند” نوسینی سەر جامی پشتەوەی ئۆتۆمبێل یەكێكە لەو سەرپێچییانەی كە شۆفێران دەیكەن و لە ماوەی شەش مانگیشدا لە سنوری بەڕێوەبەرایەتییەكەیان بە هۆی ئەو كارەوە 18 كەس سزادراون”.
وتیشی”نوسین بە لەزگە یان هەر ماددەیەكی تر لە جامی پشتەوە مەترسی سەرنجڕاكێشان بۆ شۆفێرانی دواوەی ئەو ئۆتۆمبێلە درووست دەكات و ئەوەش رەنگە ببێتە هۆی درووستبوونی رووداوی هاتوچۆ”.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد “سزای ئەو شۆفێرانەی كە ئەو كارە دەكەن ماددییە و بڕی سزاكەش 15 هەزار دینارە”.
ئەوەش لە كاتێكدایە كە تا ئێستا بەشێك لە شۆفێران نازانن ئەو كارە سەرپێچییە و ژمارەیەكی زۆر لە شۆفێرانیش بە تایبەت گەنجان لە جامی دوای ئۆتۆمبێلەكانیان دەستەواژەی جیاوازیان نوسیوە”.
ئ پ