پەیامێک لە عەلی زەیدییەوە

مەودا میدیا-

سەرۆک وەزیرانی عیراق بەبۆنەی (3ی ئۆکتۆبەر) رۆژی سەربەخۆیی عیراق پەیامێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد پیرۆزبایی رۆژی نیشتمانیی لە گەلی عیراق دەکات، هەموو ساڵێک لەمڕۆژەدا یادی سەربەخۆیی نەتەوە گەورەکەیان دەکەنەوە کە زیاتر لە 90 ساڵ لەمەوبەر و دانپێدانانی وەک دەوڵەتێکی سەربەخۆ.

عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند “عراق یەکەم وڵاتی عەرەبی بوو کە پەیوەندی بە کۆمکاری نەتەوەکانەوە کرد و بەشداری لە دامەزراندنی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد، مێژووی عیراق پێش ئەم بەروارە، مێژووێکە کە لەدایکبوونی شارستانیەتی مرۆڤایەتی دەیسەلمێنێت کە نووسین و یاسا لەسەر خاکەکەی لەدایک بووە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “لە دوای ساڵی 2003وە عیراقییەکان دەستیان بە ئەزموونی دەوڵەتێکی دیموکراسی کرد و قوربانییەکی چارەنووسسازیان دا بۆ پاراستنی، دەستوورێکی هەمیشەیییان پەسەند کرد کە گواستنەوەی ئاشتیانەی دەسەڵاتی تێدا چەسپاند”.

ئەوەشی خستەڕوو “رۆژی 30ی ئەیلولی 2026 دەوڵەتی عیراق سەروەریی خۆی تەواو کرد لەگەڵ کۆتایی هاتنی ئەرکی سەربازی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی، عیراق دەوڵەتێکە کە بڕیارەکانی خۆی دەیدات، سنووری وشکانی و ئاسمانیی خۆی دەپارێزێت و چەک لەژێر فەرماندەیی فەرماندەی گشتییی هێزە چەکدارەکاندایە”.

دەقی پەیامەکەی عەلی زەیدی بۆ رۆژی نیشتمانیی عیراق:

  • ڕۆژی 30ی ئەیلولی 2026 دەوڵەتی عێراق سەروەری خۆی تەواو کرد لەگەڵ کۆتایی هاتنی ئەرکی سەربازی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.

-ئەمڕۆ ئێمە دەوڵەتێکین کە بڕیارەکانی خۆی دەدەین، وشکانی و ئاسمانی خۆی دەپارێزێت و کە چەک لەژێر فەرماندەیی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکاندایە.

  • سەرەڕای ئاستەنگە سەختەکان، عێراق سیاسەتێکی دەرەکی هاوسەنگ پەیڕەو دەکات کە بەرژەوەندی باڵای نیشتمانی لە پێشینە دادەنێت و پەیوەندییەکانی لەسەر بنەمای بەرژەوەندی و ڕێزگرتنی یەکتر بنیات بنێت.

-تەحەددیاتی ئابووری و بارودۆخی ناوچەیی و نێودەوڵەتی تادێت ئاڵۆزتر دەبێت. ئێمە کاردەکەین بۆ چارەسەرکردنیان لە ڕێگەی ئابوورییەکی هەمەچەشنتر، پەرەپێدانی هاوبەشی کاریگەر لەگەڵ وڵاتانی جیهان، بەهێزکردنی کەرتی تایبەت، و ڕەخساندنی هەلی کار.

-ئێمە بەرەو بودجەی بەرنامە و ئەدای کارکردن دەڕۆین، خەرجییەکانی حکومەت بە ئەنجامەکانەوە دەبەستینەوە

-ئێمە بەردەوامین لە دەستپێشخەری بۆ دابینکردنی یەک ملیۆن پارچەی نیشتەجێبوون، دامەزراندنی سندوقی نەوەکان بۆ گەرەنتیکردنی داهاتووی منداڵەکانمان، دروستکردنی شارە ئابوورییەکان، و جێبەجێکردنی ڕێگای گەشەپێدان، بۆ ئەوەی عێراق ببێتە ڕێڕەوێکی بازرگانی، ڕێڕەوێکی وزە، ناوەندێکی وەبەرهێنان، و پردێک لە نێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا.

-ئێمە بەردەوام دەبین لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و پاراستنی سامانی گشتی و بەهێزکردنی چاودێری خۆپارێزی.

  • من لە قۆناغێکی زۆر ئاڵۆزدا بەرپرسیارێتیم لە ئەستۆ گرت، وە ڕووبەڕووی تەحەددای یەک لە دوای یەک بووینەوە کە پێویست بوو بەرژەوەندی عێراق و ئاسایش و سەروەری و بڕیاردانی نیشتمانی لە کاردانەوەی ململانێی ناوچەکە بپارێزین.

-بە یەکڕیزی گەلەکەی و هاوئاهەنگی نەتەوەیی و کۆمەڵایەتییان، عێراق لە ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکانەوە بەرەو بنیاتنانی داهاتوو دەڕوات. ئەوەی ئەمڕۆ زۆر پێویستمانە، پاراستنی یەکڕیزیمانە لە نیشتمانێکدا کە هەمووان لە باوەش بگرێت.

-بەڵێن بە گەلی عێراق دەدەین کە بەرژەوەندی عێراق لە سەرووی هەموو شتێکەوە دەمێنێتەوە، هاوڵاتی تەرکیزی سەرنجمان بێت، و دەوڵەتێکی بەهێز و دادپەروەرانە ئامانجمان بێت.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان