ترەمپ: ئێران دەستبەرداری چەکی ئەتۆمی بووە

مەودا میدیا-

سەرۆکی ئەمەریکا ئاشکرایکرد بەمنزیکانە سەبارەت بە ئێران بڕیاری کۆتایی دەدەن، تاران لەژێر فشارەکاندا بە کردەیی دەستبەرداری سەرجەم پلانەکانی بووە بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند “چەند بژاردەیەکی سەبارەت بە ئێران لەبەردەستدایە و بەمنزیکانە بڕیار دەدات، بە رێگەی ئاسان بێت یان بە رێگەی سەخت، بڕیارەکان جێبەجێی دەکەن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “فشارەکانی ئەمەریکا ئەنجامیان هەبووە و ئێران بە کردەیی دەستبەرداری سەرجەم پلان و هەوڵەکانی بووە بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان