پەرلەمانتارێک داوای هەڵوێست لە بەغدا دەکات

مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکاریکرد پێویستە بەرپرسانی حکومەتی هەرێم لەبری نکۆڵیکردن لە بڕینەوەی داری دارستانەکان، داکۆکی لە ژینگە و مێژووی شارستانێتی کوردستان لە ناوچە سنوورییەکان بکەن.

جوانڕۆ محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان بە مەودا میدیای راگەیاند “بڕینی هەر دارێک کارەساتێکی ژینگەیی دروست دەکات، هەموو بەڵگە و دیکۆمێنتەکان دەیسەلمێنێت کە ئەو دارستانانەی دەبڕێنەوە هەمووی سنووری هەرێمی کوردستانە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەرکی هەردوو حکومەتی عیراق و هەرێمی کوردستان، پەرلەمان و وەزیری دەرەوەی عیراق، کۆتایی بە دەستدرێژیی بۆ سەر ژینگەی کوردستان بهێنن، بەردەوامی بڕینەوەی داری دارستانەکانیش کارەساتی گەورەی لێدەکەوێتەوە”.

ئەوەشی خستەڕوو “لە پەیوەندی بەردەوامدان لەگەڵ پەرلەمان و حکومەتی عیراق تاوەکو بێنەسەرهێڵ و هەنگاو بنێن لەسەر رووداوەکە و دەستدرێژییەکان بۆ سەر دارستانەکان رابگرن، بەڵام بە بەهانەی جیاواز تاوەکو ئێستا حکومەتی عیراق بێدەنگی هەڵبژاردووە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان