مەودا میدیا-
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق سەبارەت بە ئامادەکارییەکان بۆ گەیشتنی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2027 بۆ پەلەمان کۆبووەوە و ئاشکرایکرد مووچەی فەرمانبەران بۆ سالی داهاتوو مسۆگەرکراوە.
عەلی موسەوی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند “وەزارەتی دارایی بۆ ماوەی دوو مانگ گفتوگۆی لەسەر بە هەمیشەییکردنی گرێبەستەکان لەناو بودجەی ساڵی 2027 دا کردووە و لە کۆتاییدا بڕیاریداوە گرێبەستەکان و کرێکاری رۆژانە بەبێ مەرجی ساڵانی خزمەت بکرێنە هەمیشەیی”.
لای خۆیەوە جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند “پڕۆژەی بودجە بە کۆتا قۆناغەکانی گفتوگۆدا تێپەڕ دەبێت لە ناو ئەنجومەنی وەزیراندا پێش ناردن بۆ پەرلەمان”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “فالح ساری، وەزیری دارایی پێی راگەیاندوون “قەبارەی بودجە دەگاتە نزیکەی ( 200 ترلیۆن دینار)، کە (150 ترلیۆنی بۆ بودجەی بڕگەکان و 50 ترلیۆنیش بۆ بودجەی بەرنامە و ئەنجامەکان) دەبێت”.
ب ح