مه‌ودا میدیا-
وه‌زیرى دارایی عیراق بڕیاریدا سبه‌ینێ چوارشه‌ممه، مووچه‌ى مانگى نۆى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم خه‌رجبكات.
فالح سارى، وه‌زیرى دارایی عیراق رایگه‌یاند “لیستى مووچه‌ى مانگى نۆى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم پێداچوونه‌وه‌ى پێدا كراوه و به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت”.
وتییشى “سبه‌ینێ چوارشه‌ممه، مووچه‌ى مانگى نۆى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ره‌وانه ده‌كه‌ین”.
به‌پێى زانیارییه‌كان، له‌گه‌ڵ گه‌یشتنى پاره‌ى مووچه بۆ سه‌ر حسابى وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم، له ماوه‌ى سێ یان چوار رۆژدا مووچه‌ى ته‌واوى وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌شده‌كرێت.
ع