مەودا میدیا-
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەبارەت بە هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد بەرژەوەندییەکانی خەڵک بۆ سەرۆکی یەکێتی گرنگە.
سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی رایگەیاند “بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەهیچ جۆرێک گوێ لە زمانی هەڕەشە راناگرێت و بڕیارەکانی لەپێناو بەرژەوەندیی خەڵکدان”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “مەکتەبی سیاسیی پشتیوانی لە مەرج و هەنگاوەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکات بۆ رێککەوتن و پێکەوەکارکردن لە هەرێمی کوردستان سەبارەت بە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت”.
ب ح