مەودا میدیا-
وەزارەتی پێشمەرگە بە مەبەستی پاراستنی گیانی پێشمەرگەکان و رێگریکردن لە رووداوی نەخوازراو لە کاتی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا و بارانی بەلێزمە، کۆمەڵێک رێنمایی خێرای خۆپارێزی لە مەترسیەکانی هەورە بروسکە بڵاوکردەوە.
وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند “داوا لە هێزەکانی پێشمەرگە دەکەن لە سەنگەر و بارەگاکاندا بە تەواوی پابەندی رێنماییەکان بن و هەمیشە لەگەڵ فەرمان و ڕێنمایی فەرماندە سەربازییەکاندا بگونجێنرێت”.
لە ناوچە کراوەکان و سەنگەرەکاندا:
1- مانەوە لە سەنگەر یان شوێنی حەوانەوە، دوورکەوتنەوە لە گرد و ناوچە بەرزەکانی سەرەوەی سەنگەر.
2- نەچوونە ژێر داری بەرز و تاک بەتەنها.
3- دوورخستنەوەی چەکەکان، چەتر و هەموو ئامێرە کانزاییەکان لە جەستە، لەگەڵ قەدەغەکردنی تەواوی بەکارهێنانی مۆبایل.
لە ناو سەنگەر و بارەگاکاندا:
1- دوورکەوتنەوە لە دەرگای ئاسن، پەنجەرە و ستوونی کانزایی.
2- بڕینی کارەبای سەرجەم ئامێرە کارەباییەکان و شاحینەکان.
3- ئۆتۆمبێلی سەقف ئاسن بە پەنجەرەی داخراوەوە وەک شوێنێکی پارێزراو هەژمار دەکرێت.
لە کاتی گیرخواردن لە شوێنی کراوەدا:
1- چەماندنەوەی سەر لەسەر ئەژنۆ، بەستنی پاژنەی پێکان بەیەکەوە، و گرتنی گوێچکەکان بە دەست ( درێژبوون و ڕاکشان لەسەر زەوەی هەڵەیە).
یاسای زێڕینی (30- 30).
2-گەڕان بەدوای شوێنی سەلامەتدا ئەگەر ماوەی نێوان بروسکە و دەنگەکەی لە 30 چرکە کەمتر بوو.
3- ماوەوە لە شوێنی سەلامەت بۆ ماوەی لانیکەم ٣٠ خولەک دوای بیستنی دوا دەنگی هەورەبروسکە.
ب ح