دۆخی ئەمنی عیراق هێوربووەتەوە

مەودا میدیا-

بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عیراق ئاشکرایکرد دۆخی ئەمنی ناوچەکە بە دۆخێکی ئەمنی خراپدا گوزەر دەکات بە تایبەتی لە سوریا و ئێران کە ئەمەش کاریگەریی لەسەر عیراق هەیە.

سروە محەمەد، بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند “بەهۆی دەستوەردانی دەرەکی لە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق و تێکچوونی نێوماڵی شیعە، جیاوازیی لەنێو ماڵی کورد سەبارەت بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، عیراق رووبەڕووی دۆخێکی ناهەموار بووەتەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “لەئێستادا کێشەکان وردە وردە بەرەوهێوربوونەوە دەڕوات، بە تایبەتی دۆخی ئەمنی، گفتوگۆ و دانووستان لەنێوان لایەنە کوردیی و شیعییەکان دەستیپێکردووەتەوە بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکان و پێکهێنانی حکومەت.

ئەوەشی خستەڕوو “بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار و کاڵا و پێداویستییەکان، ئابووری عیراق رووبەڕووی دۆخێکی سەخت بووەتەوە و حکومەتی عیراقیش گومرگ و رسوماتی لەسەر هاوڵاتییان زیادکردووە، بەڵام هەموو لایەنەکان کۆکن لەسەر چارەسەرکردنی کۆی ئەم کێشانە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان