مەودا میدیا-
ئەمڕۆ هەینی هێڵی ئاسمانی عیراقی ئاشکرایکرد لە چوارچێوەی پلانهكهی بۆ رێکخستنەوەی هاتوچۆی ئاسمانیی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیی، گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ ناوخۆ و دهرهوهی وڵات دەستپێکردووەتەوە.
هێڵی ئاسمانیی عیراقی رایگەیاند “دوای راگرتنێکی کاتی، فڕۆكهكانی هێڵی گواستنەوەی نیشتمانی جارێکی تر بەرەو فڕۆکەخانەکانی ناوخۆ و دەرەوەی وڵات گەشتەکانیان دەستپێکردەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “گهشته ئاسمانییهكان له ئهمڕۆوە و لە چوارچێوەی پلانی رێکخستنەوەی هاتوچۆی ئاسمانیی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیی و بەردەستکردنی گەشتکردن لە رێگەی فڕۆكهكانهوه دوای تەواوکردنی پێداویستییە تەکنیکی و ئهمنییهكان دهستپێدەکەنەوە”.
ب ح