مەودا میدیا-
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاشکرایکرد تاران پێشوازیی لە وەزیری بەرگریی سعودیە، سوپاسالاری پاکستان و سەرۆکی هەواڵگریی تورکیا دەکات بۆ تاوتوێکردنی پرسە ئەمنییەکان و ئاسایشی ناوچەکە.
ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند “ئاسایشی ناوچەکە تەنها بە پشتبەستن بە ویست و پێداویستییەکانی وڵاتانی ناوچەکە بەدیدێت و کۆبوونەوەکە دەتوانێت دەستپێکێک بێت بۆ گەیشتن بە ئاسایشی ناوخۆیی”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هێزە چەکدارەکانی ئێران لە بەرگریکردن لە خاک و سەروەریی وڵاتەکەیان هیچ درێخییەک ناکەن و ئێران لە بەکارهێنانی مافی بەرگریی رەوای خۆیدا سڵ ناکاتەوە”.
ئەوەشی خستەڕوو “بۆ ئێران جیاوازی نییە کێ دەسەڵاتی ئیسرائیل دەگرێتە دەست، چونکە مێژووی ئەو رژێمە تەنها کوشتار و تووندوتیژی بووە، هەروەها نابێت رێگە بدرێت دەستدرێژی و گەمارۆ نایاساییەکانی ئەمەریکا کێشە لە نێوان دراوسێکاندا دروست بکات”.
ب ح