لیستی مووچە هیچ كێشەیەكی نییە و مووچەش دێت

مەودا میدیا-
وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان دەڵێت “وەزارەتی دارایی پێی راگەیاندوون كە وردبینی لە لیستی مووچەدا كراوە و هیچ كێشەیەكی تێدا نییە، بەوەش هیچ گرفتێك لە ناردنی مووچەدا نابێت و بەم نزیكانە دێت”.

هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند “پێشتر لیستی مووچە و تەرازووی پێداچوونەوە نێردراوە و چاوەڕێی بەغدا دەكەن، چونكە ئەوەی ماوەتەوە لەسەر ناردنی مووچە لە دەسەڵاتی وەزارەتی دارایی عیراقدایە و ئەوان بڕیار دەدەن كەی مووچە بنێرن، چونكە ئەمان هەموو رێكارەكانیان تەواو كردووە”.

وتیشی :هەركات بەغدا رێكارەكانی تەواو كرد و بودجەی پێویستی لەبەردەستدا بوو، ئەوكات بەدڵنیاییەوە بڕیار لە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەدات”.

ئەوەش لە كاتێكدایە كە بەغدا لە رۆژی 25ی مانگەوە دەستی بە خەرجكردنی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی عیراق كردووە و پێشبینی دەكرێت لە كۆتایی ئەم هەفتەیە یان لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمیش بنێرێت.

ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان